دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازین، دەشڵێت،  "جیاوازی لەنێوان هەردوو لایەن لەسەر پرسەکان و وردەکارییەکان هەن، بەڵام ئەم کۆبوونەوە زۆر جیدی تر بوو."

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەمریکا دەڵێت، "جیاوازی لەنێوان هەردوو لایەن لەسەر پرسەکان و وردەکارییەکان هەن، بەڵام ئەم کۆبوونەوە زۆر جیدی تر بوو."

باسی لەوەش کرد، "بە هیچ شێوەیەک کارنامەی کۆبوونەوەکان ناگۆڕدرێن، تەنیا باسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکرێ و هیچ بابەتێکی دیکە قبووڵ ناکەین.

وتیشی، شەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکە لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، بەڵام شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکە لەلایەن عوممانەوە دیاریی دەکرێت

جەختیشیکردەوە، لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازی بووین و گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە چاو گەڕەکانی پێشوو جددیتر بوو.

سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کە لە پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، دواى پێنج کاتژمێر کۆبوونەوە کۆتایی هات.

ئەمڕۆ شەممە، هەردوو شاندەکانی تەکنیکی و دیپلۆماسیی ئێران و ئەمریکا لە دوو کاتی جیادا لە مەسقەت، لە درێژەی دانوستاندنەکانی دوو وڵاتەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، کۆبوونەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP