هەرێم نیوز
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئاگاداریی سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە بەرواری لە دایک بوونیان لەنێوان ساڵانی (١٩٢٠ تا ١٩٤٠)ـە کە مووچەکانیان لە بانکی (عەنکاوە) لەسنووری پارێزگای هەولێر وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تکایە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە (٢٣ و ٢٤ ی نیسان) سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە خانەنشینانی بەڕێز هەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی نیشتیمانی/کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیان بهێنن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تێبینی : تیمەکان لە کاتژمێر (٨،٣٠) بەیانی تا کاتژمێر (٢،٣٠ )ـی پاش نیوەڕۆ لە بانک دەبن بۆ پێدانەوەی کارتەکان.
دەشڵێت، بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە ١٩٩١ .