دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کونسوڵی ئەمەریكا: دەمانەوێت پێشمەرگە شەڕ بۆ كوردستان بكات نەك بۆ حزب

هەرێم نیوز

كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان بۆ ئەوەیە وا بكەن وەزارەتی پێشمەرگە ناحزبی بێت، هەروەها پێشمەرگە شەڕ بۆ هەرێمی كوردستان بكات نەك بۆ كەسانێك و كەسایەتیی دیاریكراوی حزبی.

ئەمڕۆ دووشەممە، ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پرۆگرامی تۆماری پێشمەرگە بریندارەكان كاری لەسەر كراوە، ئەم بەرنامەیە چەندان ئەفسەری سەربازی كاری تێدا دەكەن كە لە بواری تەندروستی لێهاتوون، تەكنیك و ڕێگەی باشیان پێدەدات، تا زانیارییەكانی پێشمەرگە تۆمار بكرێت و سوودیان لێ وەربگیرێت، بەوەش كاروباری تەندروستیی پێشمەرگە بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەبات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلاتفۆرمە بەشێكە لە هەوڵەكانیان، بۆ ئەوەی وابكەن وەزارەتی پێشمەرگە ناحزبی بێت، ئەوەش وا دەكات پێشمەرگە شەڕ بۆ هەرێمی كوردستان بكات نەك بۆ كەسانێك و كەسایەتیی دیاریكراوی حزبی.

باسی لەوەش كرد، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەڕووی ڕاهێنانی پزیشكی و ڕاهێنانی ترەوە یارمەتیی هێزەكانی پێشمەرگەیان داوە، بەوەش توانای پێشمەرگە زیاتر دەبێت تا ڕووبەڕووی هەڕەشە جۆراوجۆرەكان ببێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP