هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دووکان دەستیپێکرد، بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ بکەن.
کاتژمێر 01:00ی ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دووکان دەستیپێکرد.
شاندی باڵای پارتی پێکهاتووە لە:
- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
- پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
-دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
-ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
شاندی باڵای یەکێتی پێکهاتووە لە:
-قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال.
- ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پشکی یەکێتی.
- دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
-نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
- ڕێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
- شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی پێشتر چەندینجار لە ئاستی باڵا و تیمی تەکنینی بۆ پیکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەتەوە، ئێستاش گەیشتوونەتە قۆناغی دابەشکردنی پۆستەکان.
سەرکردەکانی ئەم دوو حزبە جەخت لەوەدەکەنەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکوومەت پێک دەهێنرێت.