هەرێم نیوز
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 138 هەزار پێشمەرگە لە 11 فیرقە و دوو ناوچەی سەرکردایەتی سەربازی کۆدەکرێنەوە، دەشڵێت، لە کابینەی داهاتوو، یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەگاتە ئەنجام.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێوڕەسمی ڕایگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: بەرەوپێشچوونەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی پێشمەرگە، دەستپێشخەرییەکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵکو سەرجەم یەکە پزیشکییەکانی دیکەش سودمەندبن لێی، سوپاسی هەمو ئەوانە دەکەم کە لەم بەرنامەدا ڕۆڵیان هەبوە، هیوادارم بیرۆکەی نوێیان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەت بە پزیشکیی سەربازی بکات و ئێمەش وەک وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی دەکەین".
دواتریش په‌یوه‌ست به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وتی، "ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه و تموحی زۆرمان هه‌یه بۆ ده‌ستخستنی ده‌ستكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان، توانیومانه دو ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی و شه‌ش فریقه‌ی پیاده له چوارچێوه‌ی 11 فریقه‌دا بوتیادبنێین".
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتیشی، "هێزی پێشمه‌رگه له 11 فیرقه‌دا ڕێكده‌خرێته‌وه له دو ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی له دو جوگرافیای جیاوازدا، ده‌مانه‌وێت ژێرخانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پته‌و بكه‌ین و گه‌نده‌ڵی و رۆتینات نه‌هێڵین و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م چاكسازی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌مو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونی له مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مانه كه كوردستان ببێته خاوه‌نی سوپایه‌كی نیشتیمانی".