دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەم ڕووداوە پێنج کەس بوونە قوربانی

هەرێم نیوز
هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمشەو (یەکشەممە) لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی سەیدە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاب بەئاراستەی کفری ڕۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP