هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند: "ئەمشەو لە هەولێر و بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران و تەرزە دەبارێت".
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند: "ئێستا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی باراناوی تەواوی ناوچەکانی باکور و باشووری پارێزگای نەینەوای گرتۆتەوە لە جوولەدایە بە ئاراستەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر و کەرکووک و تکریت".
ڕوونیشیکردەوە: "درەنگانی ئەمشەو شەپۆڵەكە دەگاتە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و كەركووك."
ئەوەشی خستەڕوو: "شەپۆڵەكە هەڵگری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز و لە هەندێك ناوچەش تەرزەی لەگەڵدایە ".
گووتیشی: "كە ئێستا هەورەبروسکەی چڕی باراناوی زۆربەی ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ڕاپەڕینیشی گرتۆتەوە".