دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر ئەو سواڵکەرانەی فێڵیان لە هاووڵاتیان دەکرد دەستگیریکردن

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان بە ناوی سواڵکردنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی دەکات، دوو تۆمەتبارەکە، لەسەر شەقام شوفێران و هاووڵاتیانیان ڕادەگرت بەناوی ئەوەی کەوا کەمدەرامەتن و بەنزینیان لێ بڕاوە یاخود نەخۆشیان هەیە و داوای هاوکارییان لە هاووڵاتیان دەکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەهەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.

باسی لەوەشکرد، داواکارین لە هاووڵاتیان نەکەونە ژێر کاریگەریی هەست و سۆزی ئەو جۆرە کەسانە، چونکە ئەوانە فێڵبازن و مەبەستیان تەنیا کۆکردنەوەی پارەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP