هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، گیان لەدەستدانی بەرپرسێك و سێ پاسەوانی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە راگەیاند.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری كاروباری هۆزەكان لە پارێزگای میسان و سێ لە پاسەوانەكانی، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شارۆچكەی عەلی غەربی لە میسان، گیانیان لە دەست داوە.
حەمەد كینانی وتەبێژی تەندروستیی میسان، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند، عەمید جەعفەر فاخیر مووسەوی بەڕێوەبەری بەشی كاروباری هۆزەكانی میسان، ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە خۆی و سێ پاسەوانی گیانیان لە دەست دا.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاند، بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی جەعفەر فاخیر مووسەوی بەڕێوەبەری كاروباری هۆزەكان لە میسان و سێ لە پاسەوانەكانیمان پێگەیشت، كە لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شارۆچكەی عەلی غەربی لە میسان، گیانیان لە دەست داوە".