دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ژنە ئیسرائیلییە دەستگیرکراوەکەى لاى حزبوڵاى عێراق کێیە؟

هەرێم نیوز 

کاتێک بەنێو بازاڕێکی شەعبیی بەغداد دا پیاسەی دەکرد، لەناکاو هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتایە سەر ژنێکى بیانى و لە ئانوساتێکی کەمدا کەس نەیزانى بەرەو کوێ راپێچیانکرد، ئەو ژنە ناوى ئیلیزابێس تسورکۆڤە، لە بنەڕەتدا روسییە ، بەڵام لە دایکوباوکێکى جوولەکەى ئەو وڵاتە لە دایکبووە، تەمەنی چوار ساڵان بووە لە بەر تەنگ پێهەڵچنینى روسیا لەناچاریی چوونەتە ئیسرائیل و لەوێ ماونەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە -حزبوڵاى عێراق- بەرێنمایی ئێرانیەکان ئەو کارەیان کردبێت بۆ ئەوەى فشار بخەنە سەر ئەمریکا یان لەگەڵ کەسێکى حزبوڵای لوبنان ئاڵوگۆڕی پێبکەن کە لاى ئیسرائیل دەستبەسەرە، دواى ئەوەى دوو ساڵ پێش لە ئێستا و لە مانگى ئازاری 2023 دا دەستگیرکرا، ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دەربازکردنى بەڵام هەمیشە شکستى هێناوە.
سەرچاوەیەکى ئاگاداری عێراقى بەرۆژنامەى شەرقلئەوسەتى راگەیاندووە شاندى دانوستانکاری نهێنى ئەمریکی لەیەکێک لە وڵاتانى عەرەبی بەنهێنى لەگەڵ بەشێک لەوانەى بەرپرسن لە دۆسیەکە کۆبووەتەوە و ئەوانیش داواى پارەیان لێکردوون، یان کەسێک لەبریدا بەربدەن، بەڵام نوێنەرەکەى ئەمریکا رەتیکردوەتەوە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بدات بۆ ئازادکردنى دەستگیرکراوێک کە بەفەرمی چووەتە عێراق و کارى پیشەیی زانکۆیی خۆی کردووە، لەبەر ئەوەى قوتابی دکتۆرایە لە پەیوەندییە ساسییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕست دا، یان لەگەڵ دەستگیرکراوێکى حزبوڵای لوبنان بیگۆڕێتەوە، لەبەر ئەوەى ئیلیزابیس تسۆرکۆڤ لە لایەن گروپێکى چەکدارەوە لەنێو بازاڕێکى شەعبی بەغداد بەنایاسایی رفێنراوە، راشیگەیاند ئیلیزابێس جگە لەوەى هاووڵاتییەکى ئیسرائیلییە لە هەمان کاتدا هەڵگری رەگەزنامەى روسیە و لە مانگی ئازارى ساڵی 2023ـەوە دەستگیرکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە بەرپرسانى باڵاى عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە بە زووترین کات ئەو دەستگیرکراوە بە بێ بەرامبەر ئازدابکەن، رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە رفاندنى ئەو هاووڵاتییە لە لایەن گروپێکى چەکداری عێراقییەوە بووە بەمەبەستى گۆرینەوەى لەگەڵ دەستگیرکراوێکى حزبوڵادا  یان فشار خستنە سەر ئیدارە نوێیەکەى ئەمریکا و بە پلانى ئێران و حزبوڵاى لوبنانى ئەنجامدراوە، سەرچاوەیەکى ئاگاداریش رایگەیاندووە ئەفسەرێکى عێراقى ئاگادار لە لایەن  حزبوڵاى عێراق لە کۆبوونەوە نهێنییەکەدا بەشداربووە و جەختى کردووەتەوە کە ئیلیزابێس لەژیاندا ماوە و دانوستانەکەش لە پایتەختى یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکان ئەنجامدراوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئیلیزابیس لە دایکبووى سانتبوترسبۆرگی روسیایە و لە دایکوباوکێکى جوو لە دایکبووە، لە ئیسرائیل خوێندنى زانکۆیی و ماستەرەکەى تەواوکردووە و ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕست و بۆ بەدوادا چوونى مەیدانى بڕوانامەکەى ماوەیەک پێش لە دەستگیرکردنەکەى بە فەرمی سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە و دواتر سەردانى بەغدادى کردووە، سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن ماوەیەک لە رێکخراوێکى جوودا کاری کردووە بۆ جووە ئۆردوگا نشینەکان و ماوەیەکیش کاری ریکخراوە مرۆییەکانى کردووە لە وڵاتە عەرەبییەکان و زمانەکانى ئینگلیزی، عیبری، عەرەبی و روسى بەباشى دەزانێت، لە رۆژى 21ـى ئازاری 2023 لە یەکێک لە بازارە شەعبییەکانى بەغداد لە لایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندراوە لەکاتێکدا لە گەڕانەوەدا بووە بۆ شوێنى نیشتەجێبوونەکەى لە کەڕادە، چەند رۆژێک دواى روداوەکە نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە ئیلیزابیس دەستگیرکراوە و ئەرکی پارستنى گیانى و بەردانى خستە ئەستۆی حکومەتى عێراقى، شرۆڤەکارانیش جەخت لەوە دەکەنەوە مانەوەى ئیلیزابیس بۆ ماوەى دوو ساڵ لە دەستى گروپێکدا نا سەقامگیریی و نەتوانایی حکومەتى عێراق نیشان دەدات لەبەرامبەر گروپە چەکدارەکاندا، کە تۆمەتى سیخوڕیی دراوەتە پاڵ..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP