دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئیدارەی خۆسەر لەبارەی شەڕ و گرژییەکانی سوریا هاتەدەنگ

هەرێم نیوز

ئیدارەی خۆسەری دیموكراتیكی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات نەخوێندنەوەی گۆڕانكارییە نوێیەكانە لەلایەن دەسەڵاتی نوێیی دیمەشقەوە.

 
ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی درەنگانی شەوی رابردوو لە چەند ناوچەیەکی سوریا بڵاوکردەوە و دەڵێت :" هۆكاری پێكدادنەكانی شەوی رابردوو هەڵە خوێندنەوەی ئێستایی سووریایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ کۆمەڵێک هێزی لایەنگری حکومەتی لەکارلادراوی بەشار ئەسەد سەرقاڵی شەڕێکی قورسن لە ناوچەی کەناراوی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی پارێزگای لازقییە لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانی لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا، لانیکەم 70 کەس کوژراون.

بەگوێرەی میدیاکانی حکومەتی سوریا، دوای پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەت و لایەنگرانی بەشار ئەسەد، سوریا حکومەتی سەربازی لە شاری بەندەری تەرتوس ڕاگەیاند.

هەروەها لە باشووری سوریاش گرژی هەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی دروزدا بینیوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP