هەرێم نیوز
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە.
دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە و هەنگاوێکی گرنگە.
هۆشیار زێباری جه‌خت ده‌كاته‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌شداریی له ئایینده‌ی سووریا و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌سه‌ده ده‌مێنێته‌وه و به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌چێته ناو دامه‌زراوه‌كانی سووریا، هاوكات ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان له میانی دانوستان و كاری لێژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌مێنێته‌وه.
دووشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.