هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کردوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی 3ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کردوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کراوە.
ئەوەش هاتووە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .