دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

فراکسیۆنی پارتی: سبەینی قوتابیان لە کەرکوک بە جلی کوردیەوە دەوام دەکەن

هەرێم نیوز
فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەوان، سبەی لە ڕۆژی جلی کوردیدا، قوتابیانی کورد بە جلوبەرگی کوردی دەوام بکەن.

فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەوان، زانکۆی کەرکووک ڕازی بووە لەسەر ئەوەی، سبەی لە ڕۆژی جلی کوردیدا، قوتابیانی کورد بە جلی کوردی دەوام بکەن و بڕیارەکەی زانکۆی کەرکووک دوای سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆکە دەرچووە.

سبەی 10ـی ئاداری 2025، ڕۆژی جلی کوردییە، لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بە جلی کوردی دەوام دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP