دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم.

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتی مارس، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات.

دەقی  پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان:

بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم.

ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون.

جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندیشین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشدارییان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.

هەشتی مارس پیرۆز بێت و هیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/3/8



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP