دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بەڕێوەیە

هەرێم نیوز
جیهان شاهیدی دەمەقاڵێی ترەمپ و زیلینسکی بوون، کە چۆن ترەمپ فشاری لە ئۆکرانیا کرد لەگەڵ ڕووسیا بگەنە ڕێککەوتن. قسەکانی ترەمپ وڵاتانی ئەوروپای نیگەران کرد، بەڵام وادیاربوو ڕووسیا بەو هەڵوێستەی ترەمپ دڵخۆش بوون.

بەوپێیەی هەر لەگەڵ هاتنەوەی ترەمپدا پێشبینی دەکرا ترەمپ بەشێوازی خۆی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا چارەسەر بکات، وەک دەوترا ڕووسیا و ئەمریکا کێکی جیهانیان دابەشکردووە، بەجۆرێک ئەمریکا دەست لە ئۆکرانیا هەڵدەگرێت بۆ ڕووسیا و، لە بەرامبەریشدا ڕووسیا چاو لە پێشڕەوی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپۆشێت، بەتایبەت ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران و هاوکات کپکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕینی نەخشەکەی بەهاوکاری ئیسرائیل.

عێراق بەشێک دەبێت لەم گۆڕانکارییانە و بەرپرسانی سیاسی وڵاتەکە هۆشداری دەدەن، بەتایبەت کە شیعەکانی نزیک لە ئێران دەبێت ئەم گۆڕانکارییانە بیانگرێتەوە، بەوپێیەی ترەمپ و ناتانیاهو زۆر دیدگایان لەیەک نزیکەوە و دەیانەوێت هەژموونی ئێران و هاودەستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوەتی پەک بخەن.

هۆشیار زێبارى وتبووی، شیعەکان وتیان نێوەندگیریمان بۆ بکەن لەگەڵ ئەمەریکا، وتمان ژمارەیەکى هەڵەتان لێداوە. وتیشی سیاسەتەکانی ئەمەریکا لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا ڕوون دەبێتەوە و دوورنییە گۆڕانکاریی لە عێراق ڕووبدات.

لە ئێرانیش محەممەد جەواد زەریف یاریدەدەری پزیشکیان بۆ کاروباری ستراتیژی دەستیلەکارکێشایەوە، زەریف پێشتریش سەرپەرەشتی  دانوستانی پێنج کۆ یەکی دەکرد و بەهاتنی پزیشکیان و دانانی زەریف وەک یاریدەدەری چاوەڕوان دەکرا ئێران لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات، بەڵام خامنەیی ڕەتیکردەوە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکرێت، بەمەش لەلایەن دۆخی ئابووری ئێران وێرانتر بووە وەک پزیشکیان خۆی دانێپێدانا، لەلایەکی تریش جەواد زەریف دەیەوێت دەستلەکاربکێشیتەوە چونکە بەم پێیە بێت پێویستیان بەو نییە. 

پزیشکیان و خامنەیی ناکۆکی کەوتووەتەوە نێوانیان، بەوپێیەی پزیشکیان بەئاشکرا لە پەرلەماندا لەکاتی لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی کابینەکەیدا وتی، من لەگەڵ دانوستان بووم بەڵام خامنەیی ڕازی نەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP