دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمانی بارزانی پرۆژە یەك ملیۆن (نان)ی بێبەرامبەر لە سنوری هەڵەبجە رادەگەیەندرێ

هەرێم نیوز

دلێر حەمەكەریم بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە: "پرۆژەیەکی یەک ملیۆنی(نان) لەخزمەتی هەمواندا
بەفەرمانی بەڕێز جەنابی (سەرۆک بارزانی) و بۆ ڕێزگرتن لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان"

دلێر حەمەكەریم  رایگەیاند: لە سنوری لقی دوانزە وەک هەمیشە پارتی بەڵێنەکانی دەکاتە کردار هەر وەک چۆن لەڕابردو بەڵێنمان پێدابوون کە هەرچی و لەهەر شوێنێک پێمان بکرێ لەخزمەتی هەموان دەبین،لەسبەینێوە کەدەکاتە سێهەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق و شارەزور و پێنجوێن و ناحیەکانی بیارەو سیروان و گەرمک و زەڕایەن، (15) پانزە (نانەوا ) بۆ بەخشینی یەک ملیۆنی نان لە هەموو ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان تا ڕۆژی جەژن بێ بەرامبەر دەخاتە خزمەتی هاوڵاتیانی سنورەکەمان بێ جیاوازی.

ئاماژەی بەوەشداوە، "لەم سەرەتایەوە دەمانەوێت بەخەڵکی خۆشەویستی سنورەکەمان بڵێین کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەئایندە پرۆژەی گەورەتری بۆئێوە هەیە و ئەم خزمەتە بچوکەش دەخەینە سەر خەرمانی خزمەتەکانی ڕابردوو"

دەشڵێت،" ئایندە لەئاستی گشت داوا ڕەواکانی ئێوەو بەڵێنەکانی خۆمان دەبین ودەستی خزمەت و ئارامی و ئاوەدانی پارتی دەگەیەنینە بەڕێزتان و لە خزمەتتاندا دەبین تا ڕەزامەندی خواو خەڵکی سنورەکەمان پێکەوە بەدی دەهێنین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP