دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

حەماس: بمزانیايە هێرشەكەی سەر ئیسرائیل ئەو وێرانكارییەی لە غەززە لێدەكەوێتەوە مەحاڵ بوو رازیبین

هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بمزانیايە هێرشەكەی سەر ئیسرائیل ئەو وێرانكارییەی لە غەززە لێدەكەوێتەوە "مەحاڵ بوو رازیبم".

 موسا ئەبومەرزوق، جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" دەڵێت: ئەگەر بمزانیایە هێرشەکەی (٧)ی ئۆکتۆبەری  (٢٠٢٣) ئەو وێرانکارییەی لێدەكەوێتەوە، دژایەتیم دەکرد، زانینی دەرئەنجامەکانی وایدەكرد پشتیوانیكردنی مەحاڵ بێت.

ئەو سەركردە باڵایەی حەماس راشیگەیاتدووە: ئێمە هیچ زانیارییەکی پێشوەختەمان لەسەر پلانی هێرشی (7) ئۆکتۆبەر نەبوو، بەڵام من و سەرکردەکانی حەماس پشتیوانیمان لە ستراتیجی گشتی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کرد.

باسی لەوەشکرد، ئامادەییەكی دیاریکراو لەلایەن حەماسەوە هەیه بۆ گفتوگۆكردن له بارەی ئایندەی چەکەکانی له غەززه، كە ئەوەش خاڵێکی ناکۆکییە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل، بەوەش ئەو سەركردە باڵایەی حەماس هەڵوێستێکی هەیە کە لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەكەوە رەتدەكرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP