هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرای کرد، لە چەند هەفتەی داهاتوو، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی دێت، سەرۆکی فەرەنساش داوای گرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی ئۆکرانیای لە ترەمپ کرد.
ڕۆژی دووشەممە ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی سپی، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان ڕێکسخت، لە سەرەتای کۆنفرانسەکەشدا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: پێویستە ئۆکرانیا ئاشتییەکی درێژخایەن بۆ وڵاتەکەی دەستەبەر بکات و دەمانەوێت جەنگ کۆتایی بێت، وتیشی:لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا هەنگاوی ئەرێنیمان ناوە، ماکرۆن ئاماژەی بەوە کرد، جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا تەنها پەیوەست نییە بە ئۆکرانیا، بەڵکو گەرەنتییە بۆ تەواوی ئەورووپا، دەمانەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئەو جەنگە کۆتایی پێبهێنین، ڕاگرتنی جەنگ بەبێ گەرەنتی ئەمنی، هیچ سوودێکی نییە، پێویستە گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا و ئەورووپا و وڵاتانی ناوچەکە دابین بکەین.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند: لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە، بەڵام دیار نییە کەی کۆدەبنەوە، گوتی: دوای گەیشتن بە رێککەوتنێك هیچ جەنگێک لە ئۆکرانیا نامێنێت کە بەهۆیەوە نزیکەی ملیۆنێك و 400 هەزار سەرباز لە هەردوولا کوژراون.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا بە بڕی 350 ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە، بۆ ئەوەی پارەکە بگەڕێنێتەوە نزیکە لەوەی رێککەوتنێك لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ دەرهێنانی سامانی سروشتی واژۆبکات، بڕیاریشە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی کۆشکی سپی بکات و رێککەوتنەکە واژۆبکات.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا سەبارەت بەوەی کە دەکرێت بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، ترەمپ گوتی: "پێم وایە ئەگەر زیرەک بین، دەتوانین بە چەند هەفتەیەک کۆتایی پێبهێنین، ئەگەر زیرەک نەبین، شەڕەکە بەردەوام دەبێت و بەردەوام دەبین لە دۆڕان."
ترەمپ گوتی: ڕەنگە پوتین بیرۆکەی بڵاوەپێکردنی ئاشتیپارێزە ئەورووپییەکان بۆ ئۆکراینا وەک بەشێک لە ئەگەری یەکلاییکردنەوەی شەڕ قبووڵ بکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕاستەوخۆ داوای لە پوتین کردووە و گوتی: "بەڵێ دەیکات، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بکەین، ئەوا بەدوای شەڕی جیهانیدا ناگەڕێت".
لە لایەکی دیکەوە، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ هاوبەشە بیانییەکانیان و لەناویشیاندا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە کانزا دەگمەنەکاندا لەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە لەژێر دەسەڵاتی رووسیادان کاربکەن.
پوتن رەخنەشی لە بڕیارەکانی ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەبوارە سەربازییەکاندا گرت و بڕیارەکانی "بەبێ بنەما" ناوبرد و گوتی، "خەریکە دەبێتە کەسایەتییەکی ژەهراوی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا".
ڤلادیمێر پوتین باسی لهوهش كرد، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا دهیهوێت بارودۆخی سیاسیی ئۆكرانیا باشتر بكات و زهمینه بۆ مانهوهی ئهم بارودۆخه بڕهخسێنێت.
سهرۆكی ڕووسیا وتشی، ههڵوێستهكانی ترهمپ له بهرژهوهندیی ڕووسیادا نین، بهڵكوو له بهرژهوهندیی ئۆكرانیادان، بهڵام لهگهڵ ئهمهشدا به شێوهیهكی عهقڵانی مامهڵه لهگهڵ ڕووسیادا دهكات.
هاوكات راشیگەیاند به ههڵهی نازانێت ئهگهر ئهورووپاییهكان بهشداریی له دانوستانهكانی ئاشتیی له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیادا بكهن.