هەرێم نیوز
تەقینەوەی بۆمبێك لە گوڵەخانە!!
ئێوارەی ئەوڕۆ كاكە حەمەی حاجی مەحمود ، لەگەڵ عەلی باپیردا گەیاندییە مریشكە ڕەشە و فایلێكی دەزگای هەواڵگری پێشووی عێراقی بڵاوكردەوە!!
مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی سۆشیالیست، ئەو بەڵگانەی بڵاوكردەوە كە باس لەسەر بوونی پەیوەندی نێوان عەلی باپیر وەتمان و دەزگای هەواڵگری عێراق دەكات!!
بەڵگەكان👇
نوسراوبە بەڵگەی ١:
دوژمنەکەت بخەپێش چاوت و پێشیبەرەوە، لە پشتتەوە بەجێی مەهێڵە.
لە فەرمانەکانی سەرۆک سەدام حسێن
کۆماری عێراق
سەرۆکایەتی کۆمار - سکرتێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی
ب. پاڵپشتیکردنی باڵی، عەلی بابیر کوردی، بە شێوەیەک کە نفوز و پێگەی خۆی لەسەر سەرکردایەتی و بنکەکانی بزوتنەوە بەهێزتر بکات و کاریگەری بخاتەسەر نفوزی ڕێژیمی ئێران وشوێنکەوتوانی جەلال تاڵەبانی.
ج. ڕەزامەندی بۆ ڕادەستکردنی ئەو بڕە پاڵپشتییە داراییەی کەبۆ بزوتنەوە تەرخانکراوە، بەگوێرەی نوسراوتان لە ١٧٠٣ ڕ. لە ۲۳. ٤. ۱۹۹٨ کەبڕەکەی شەش ملیۆن دینارە بۆ (علی باپیر) کوردی.
بۆ پێداچوونەوەی میهرەبانانەت...ڕەچاوکردنی...بە پێزانینەوە.
واژۆ
د.بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری
ئ
١٥ /٦ / ١٩٩٩
نوسراوی بەڵگەی ٢ :
فایلی بەعسی
محەمەد حەکیم و مەلا ناسیح نێردەی عەلی باپیر بۆ دیدار لەگەڵ حزبی بەعس لە بەغداد
جەنابی جێگری بەرێز سەرۆککۆماری عێراق
سڵاو رێز ..
ھاوپێچی نوسراوی بەڕێزتان لە لاوە، گەیشتنی ھەریەک لە مەلا ناسیح صالح قادر و محەمەد حکیم جبار نێردەی علی باپیر بۆ بەغداد ئێوارەی ئەمرۆ ۲٠٠۲/۱٠/۸ لە ئێستادا ئامادەن.
تکاتان لێ دەکەین ئەمڕۆ بفەرموون بە بینینی گەورەم.
سکرتێر
رۆژی شەممە کات ژمێر ١٠ ی بەیانی چاوم پێیان دەکەوێت
——————————————————-
نوسراوی بەڵگەی ٣ :
فایلی بەعسی
محەمەد حەکیم و مەلا ناسیح نێردەی عەلی باپیر بۆ دیدار لەگەڵ حزبی بەعس لە بەغداد
گەورەم جێگری سەرۆککۆماری عێراق
سڵاو رێز
١- پێشتر بە بەرێزتانم راگەیان لەسەر ئەو راپۆرتەی ناردومە لەلایەن بەرێوەبەری ئاسایشی گشتی ناوەرۆکی وردەکاری ئەو گفتوگۆیەی کە رویدا لەلایەن نێردەی علی باپیر.
٢- بەرێز بەرێوەبەری گشتی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدا تکای کرد بە ئاڕاستەکردنی بە دیاریکردنی کاتێک بۆ چاوپێکەوتنی نوێنەران ( مەلا ناسیح ساڵح قادر و محمد حکیم جبار ) کاتێکی گونجاویان پێبدەن بۆ دڵنیابوون لە ھێنانیان بە پێی خواستی بەرێزتان کە
ئاگادار بکرێتەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
رای بەرێزتان بە سەیرکردنی ئەمرتان گەورەم!