دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار بەهۆی دزیکردن لە سندوقی خێریی مزگەوتێک لە هەڵەبجە

هەرێم نیوز

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەستاون بە بڕینی سندوقی خێریی مزگەوتێک و قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لەناو شاری هەڵەبجەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ٣ی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای کرد، کە تیمی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتباران دیاری بکەن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیریان بکەن.

وردەکاریی تۆمەتباران و تاوانەکە:
• ناسنامەی تۆمەتباران: چوار کەسی بەڕەگەز عەرەب بە ناوەکانی (م. ح. ر) ١٨ ساڵ، (ا. و. ع) ١٦ ساڵ، (ع. س. ج) ١٦ ساڵ و (ع. م. ع) ١٣ ساڵ دەستگیرکراون.
• جۆری تاوانەکە: تۆمەتباران هەستاون بە دزینی پارەی نێو سندوقی خێریی مزگەوتێک و بڕینی قاسەی گەراجێکی ئۆتۆمبێل.
• پێشینەی تاوان: بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، دوو لە تۆمەتبارەکان چەندین پێشینەی دیکەی تاوانیان هەیە.

ڕێکارە یاساییەکان:
تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP