هەرێم نیوز
ناوی هەزاران فەرمانبەر و مامۆستای سەنتەری سلێمانی و دەوروبەری و قەزا و ناحیەکانی، بۆ پێدانی زەوی دەرچووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی سلێمانی بۆ وهرگرتنی زهوی بڵاو کردەوە.
بەپێی لیستەکە ناوی هەزاران فەرمانبەر و مامۆستای ناو سلێمانی و دەوروبەر و قەزا و ناحیەکان بۆ پێدانی زەوی دەرچووە.
ناوەکان فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی بۆ دەرچووە.
ناوەكان لەم لینكەدان:
https://www.mediafire.com/.../6kjq8x.../slemany.xlsx/file...
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە مەرجی سەرەکی ئەوەیە پێشتر فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبووبێت.
ڕووبەری ئەو زەوییەی بە هەر فەرمانبەرێک دەدرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنیشی بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی و ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.