هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووە سبەی دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن دابەش ناکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 6ـی 7ی 2025، لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ ڕۆژی دووشەممە 7ـی 7ی 2025 دواخراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، لەبەر ئەم هۆکارە، لە ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 7ـی 7ی 2025 بڕی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان