هەرێم نیوز
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای پەیوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، رێککەوتن کرا و جەخت کرایەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە "ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی2ی2025، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست، کرا."
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە."
ئاماژە بەوەشدراور "لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شهممه، 22ی 2ی 2025، وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگهیاند، سهرجهم ڕێكارهكانی دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركییهوه تهواو كراون.
نزیکەی دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 26 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە و بازاڕی وزەی جیهانیش ناهاوسەنگ بووە.