هەرێم نیوز
قوباد تاڵەبان لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان لەبارەی تەوتین رایگەیاند، تو خوا واز لە مەوزوعی تەوتین بهێنن،وەڵا مێشكی ئەو میللەتەتان تێكدا
ئەمرۆ یەکشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا کاتێک رۆژنامەنوسان پرسیاری تەوتینیان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، تاڵەبانی بەتوڕەییەوە وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە و پێی وتن، توخوا واز لەم پرسیارە بهێنن، ئەمە کەی پرسیارە مێشکی ئەو میلەتەتان تێکدا."
تاڵەبانی ئەوەشی وت، ئەمە مەوزوع نییە، گرنگ ئەوەیە موچەکە بێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوێنێ سێ کونسوڵی لابووە، حەپەسابوون کەئەمە چییە، ئەم میللەتەی ئێوە وامەشغولبوون پێوەی؟
گرنگ ئەوەیە موچە بێت و لەکاتی خۆیدا بێت و دووربکەوینەوە لەزەرف و گوێنی.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر چەندجارێک لایەنە سیاسییەکانی عێراق و تەنانەت دادگای فیدراڵی و بانکی ناوەندیش دانیان بەوەدا ناوە کە هەژماری من هاوشێوەی تەوتینە کە بەغدا کاری پێدەکات، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگانەی موچەخۆران..