هەرێم نیوز
میدیای فه‌رمی لوبنان بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی لە دەروازەی باکوری شاری سیدۆن كردوه‌ته ئامانج و كه‌سێك كوژراوه، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، سه‌ركرده‌یه‌كی حـ.ـەمـ.ـاس كراوه‌ته ئامانج، تائێستا ناسنامه‌كه‌ی دیارنیه.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی لوبنانی لوبنان، ئەمڕۆ دوشەممە ئیسرائیل ئۆتۆمبیلێکی له لوبنان کردوەته ئامانج، لانیکەم کەسێک کوژراوه، دو سەرچاوەی ئەمنی بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-یان ڕاگەیاندوە، له هێرشه‌كه دا سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حـ.ـەماس کراوەتە ئامانج.
تەرمێک لەو ئۆتۆمبێلە دەرهێنراوەتەوە کە لەلایەن هێرشێکی ئیسرائیلییەوە کراوەتە ئامانج
به‌گوێره‌ی ئاژانسەکە، "تەرمێک لەو ئۆتۆمبێلە دەرهێنراوەتەوە کە لەلایەن هێرشێکی ئیسرائیلییەوە کراوەتە ئامانج لە دەروازەی باکوری شاری سیدۆن".
ته‌رمه‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا سوتاوه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌ره‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه ده‌ریان هێناوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمه‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا سوتاوه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌ره‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه ده‌ریان هێناوه و ئاگره‌كه‌یان كوژاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا ناسنامه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه دیارنیه.