دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆکی ئۆکرانیا: ئامادەنیم وڵاتەکەم بفرۆشم

هەرێم نیوز
سەرۆكی ئۆكراینا رەتیكردەوە بەهای ٥٠٠ ملیار دۆلار بدات بە ئەمەریکا و دەڵێت؛ ئامادەنیم وڵاتەکەم بفرۆشم .

 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە زیلینسكی وتویەتی " لەماوەی نزیكەی سێ ساڵی جەنگدا بەرامبەر بە روسیا، ئەمریكا ٦٧ ملیار دۆلار چەكیداوە بە ئۆكراینا، هەروەها راستەوخۆ بە ٣١،٥ ملیار دۆلار پاڵپشتی بودجەی ئۆکرانیای کردووە".

سەرۆکی ئۆکرانیا لە درێژەی قسەکانیدا بە سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت" ناتوانیت ئەمە بكەیت بە ٥٠٠ ملیار دۆلارو داوای ئەوەمان لێ بكەیت لە كانزا یاخود هەر شتێكی تر ئەو ٥٠٠ ملیارەت بۆ بگەڕێنینەوە، ئەمە گفتوگۆیەکی جددی نییە"

پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو كە دەیەوێت بەبەهای ٥٠٠ ملیار دۆلار كانزای گرانبەهای ئۆكراینای پێبدرێت لەبەرامبەر گەرەنتیكردنی بەردەوامی یارمەتییەكانی ئەمریكا بۆ ئەو وڵاتە، لەسەر ئەم بابەتە تیمی ترەمپ هەفتەی رابردوو رەشنوسی رێككەوتنەكەیان پێشكەش كردووە، بەڵام ئۆكراینا رەتیكردوەتەوە زیلینسكی وتی:" بەرگری لە ئۆكراینا دەكەم و ناتوانم وڵاتەكەم بفرۆشم. لەو دەمەوەی ترەمپ پۆستی سەرۆک ئەمەریکای وەرگرتووە، تێکڕای سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر ئۆکرانیا گۆڕاوەو فشار لە ئۆکرانیا دەکات کە لەگەڵ روسیا رێکبکەوێت، کە ئەم تێڕوانییە نەک لەلایەن ئۆکرانیەکانەوە، بەڵکو لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاشەوە رەتکدەرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP