هەرێم نیوز
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دو هه‌زار و 592 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بن كه هه‌زار و 141 فه‌رمانبه‌ریان له هه‌ولێرن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له هه‌مو فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی داد له سه‌رانسه‌ری كوردستان، دو هه‌زار و 592 فه‌رمانبه‌ر له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به پێدانی زه‌وی به فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درا".
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه مه‌رجه یاساییه‌كانیان هه‌یه و پێشتر زه‌ویان وه‌رنه‌گرتوه، به‌مجۆره‌یه:
-هه‌ولێر/ هه‌زار و 141 فه‌رمانبه‌ر. (لیستی یه‌كه‌م) ، (لیستی دوه‌م)
-سلێمانی/ 688 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-دهۆك/ 293 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-هه‌ڵه‌بجه/ 68 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-ڕاپه‌ڕین/ 152 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-زاخۆ/ 37 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-سۆران/ 113 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-گه‌رمیان/ 78 فه‌رمانبه‌ر. (بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك بكه)
-ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له هه‌ولێر/ 22 فه‌رمانبه‌ر.