هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت پەکەکە پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بکات و چەک دابنێت،
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، دەبێت پەکەکە پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بکات و چەک دابنێت، بەڵام ئەوە بە مانای تەسلیمبوون نایەت.
ئاشکراشیکرد، ئێمە ئامادەین کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بکەین لە تورکیا، پێشتریش چەندین دیدارمان لە ئەنقەرە لەسەر پرۆسەی ئاشتی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەرفەتێکی باش لە سووریا هەیە و دەبێت یارمەتی دەربین و بە برا کوردەکانمان وتووە لە سووریا دەبێت خاوەن ماڵ بن نەک میوان، چونکە گەلی سووریا شایستەی ژیانێکی باشترن”.
دەشڵێت؛ پێویستە هەموو پێکهاتەکان لە سووریای نوێدا بەشداربن.