دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن ئاراستەی بەغداد کرا

هەرێم نیوز

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم ڕایگەیاند، ناوى (٢٢٦٩) دەرچوى بەشە پزیشکییەکان بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى (٢٢٦٩) دەرچوى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکات.

نوسراوەکە بە واژۆی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (4004) ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (2025/2/20) بە زمانى عەرەبى ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوەو تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچوانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچوان لەخۆدەگرێت. لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە بەغدا ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال دەکرێت بە مەبەستى دامەزراندنیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP