هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی بەفرباین لە چەند ناوچەیەكی دەروبەری هەولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئۆتۆمبێلەکانتان نەبەنە ئەو شوێنانەی کە ڕێگاکانیان بەهۆی بەفرەوە گیراوە. دەشڵێت، "ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردی کەشوهەوا، ڕێگاکان بیبەستێت، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان گیر نەخوات یان بەهۆی خلیسکان توشی ڕوداوی هاتوچۆ نەبن ڕو لەو ناچانە مەكەن".
دەقی راگەیاندراوەکە:
بەهۆی سارد بوونی کەش و هەوا لەم چەند ڕۆژانەی دوایدا ، لە ناوچە شاخاویەکانی دەرورو بەری هەولێر بەفەر باریوە. بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی کە ڕێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراوە یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردی کەش و هەوا ڕێگاکان بیبەستێ . بۆ ئەوەی بەهۆی گیرانی ڕێگا ئۆتۆمبێلەکانیان گیر نەخوات یان بەهۆی خلیسکان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ نەبن.
رێنمانی لە مەفرەزەکانی هاتووچۆ وەربگرن و گوێڕایەڵیان بکەن کە لە سەرەتای هەموو ڕێگای ئەو ناوچانەی بەفری لێباریوە لە ئەرکدان.
داوا لەشوفێران دەکەین پابەندی رێنمایی لێخورین بن لەکاتی بەفر بارین ، بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی هاتووچۆ.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر