هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە؛ بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور دەبێت، نمەبارانی پچڕپچڕ لە شوێن و ناوچە جیاجیا دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت.
لە ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت. پێشبینی دەكرێت بۆ كاتەكانی شەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی و سەنتەری قەزای سۆران بە كەمی بەفر بارین هەبێت.
پلەکانی گەرما بە نزیكەی 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بۆ سبەى شەممەش، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان بەفر بارین دەبێت.
پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە نزمتردەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 8 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 7 پلەى سیلیزى
کەرکوک :10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 6 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -4 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى