هەرێم نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى ناوى سودمەندانى زەوى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند بونە".
لە سەرجەم دمودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان.
دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچونى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە (١٣٣٢٨) لە ڕێکەوتى (٢١/ ٧/ ٢٠٢٤) دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.
سەرئەنجام لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا (١٧٢١٨) فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند بون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار سەبارەت بەو ناوانەى کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لە ئێستادا سەرجەم ناوى سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستى زانینى سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
تێبینى:
١- گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەپێى کارتى زانیارى بوە، واتە کارتى زانیارى بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
٢- ئەمڕۆ ڕێکەوتى (١٦/ ٢/ ٢٠٢٥) سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
- هەولێڕ:
https://drive.google.com/file/d/1_Dh1quceF409Als2DswF1dHgIxkjbOHP/view?usp=sharing
- سلێمانى:
https://drive.google.com/file/d/1jttNhZ9Zy60129CFmTjmsYd0XmrPGZH4/view?usp=sharing
- دهۆک:
https://drive.google.com/file/d/16CzFy2_ZkvUzgX-i2pWoSsZgecTuNQCr/view?usp=sharing
- هەڵەبجە:
https://drive.google.com/file/d/1laj6Rpd9MMK3IukpHmW07ZInmeCF-OSB/view?usp=sharing
- گەرمیان:
https://drive.google.com/file/d/1F-s6-tGqRRYWmBmipXqr2AiFBF7BuW2V/view?usp=sharing
- سۆران:
https://drive.google.com/file/d/1hpKXE7DXhMj4r8SvB1DJshBNENMhZrzW/view?usp=sharing
- ڕاپەڕین:
https://drive.google.com/file/d/1H7w1ZaHo2sEFKzgzAqaJQHI_yqAuhJHb/view?usp=sharing
- زاخۆ:
https://drive.google.com/file/d/1h9jBQlt0HiQUuTXvByH4VMXS-3K1dtT0/view?usp=sharing