دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوانیان ڕایگەیاندووە، لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرد لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی دامەزراوەکە لە بواری پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری، بە تایبەتی لە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیدا. 

شاندی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بانکی و وزە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە.

مەسرور بارزانی سوپاسی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و هاوئاهەنگییان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP