دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەیەک؛ ئەمریکا داوای دەست بەجێ هەنارەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، داوا لە عێراق دەکات دەستبەجێ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکاتەوە.

ئاماژە بەوە دەکات، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە فرۆشی نەوتی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت.

وه زیری نه وتی عێراق ڕۆژی دووشەممه  ڕایگه یاند که هه فته ی داهاتوو هه نارده کردن له هه رێمی کوردستانه وه ده ست پێده کاته وه ئەمە کۆتایی بە ناکۆکییەکی دوو ساڵە کە بووە هۆی بڕینی زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتی کورد لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

ڕۆیتەرز قسەی لەگەڵ هەشت سەرچاوە کردووە لە بەغدا و واشنتن و هەولێری پایتەختی کوردستانی عێراق و گوتیان فشارەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی دووشەممە.

باسی لەوەشکردووە دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی ئێران کە واشنتن بەڵێنی داوە وەک بەشێک لە هەڵمەتی "ئەوپەڕی فشار"ی ترەمپ بۆ سەر تاران کەم بکاتەوە.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت،ڕۆژی دووشەممە،17ی2  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  بەربەستەکان  بەرامبەر بە هەناردەکردنەوەی نەوت  نەماوە و سەرۆک کۆماری عێراق واژووی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە کرد.

وتیشی، ئەوەی کە ماوە لەو نێوەندەدا ئامادەبوونی لایەنی تورکیایە. پێشبینی دەکەین کۆتا وادە بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بگاتە مانگی داهاتوو.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی دووپاتی كردەوە، لە هەرێمی کوردستان هەموو شتێک ئامادەیە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوەیەک دەکەن، پێشبینیش دەکات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دوو مانگی دیکە بخایەنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، ئەمەش زیانی سەرووی 25 ملیار دۆلاری بە ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP