دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لیژنەی فەتوا: مامەڵەکردن بە دراوی پای بە دروست نییە

هەرێم نیوز

سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر دراوێکی ئەلیکترۆنی پاڵپشتی یاسایی دەزگا، حکومەت و وڵاتێکی نەبو مامەڵەکردن پێیەوە دروست نییە، دەشڵێت، "مامەڵەکردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی وەک مامەڵەکردنە بە خۆڵ و ئاینی ئیسلام بە دروستی نازانێت". 

د. محەمەد پێنجوێنی سەرۆکی لێژنه‌ی فەتوای سلێمانی رایگەیاند: هه‌بوونی هه‌ر دراوێك كه‌ ئه‌لیكترۆنی بێت و دووربێت له‌ پاڵپشتی یاسایی حكومه‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كان ئه‌وا مامەڵەکردن پێیەوە دروست نییە.

د. محەمەد پێنجوێنی باسی لەوەشكرد، "بەڵام ئەگەر هاتو تەنها ژماریەک بێت و وەهمی بێت و هیچ دەزگا و دەوڵەتێک خۆیی بەخاوەنی نەزانی، باش نییە مامەڵەکردن پێیەوە و وەک ئەوە وایە شتێکی هیچ بکڕیت و پارەکانی شتێکی هیچە، ئاینی ئیسلام دەڵێت لەگەڵ وەهم مامەڵە مەکەن".
مامەڵەکردن بە شتێک بنەمای نەبو حەرامە

ئاماژەی بەوەشدا، دراوی پای و هاوشێوه‌كانی به‌هیچ جۆرێك مامه‌ڵه‌كردنیان پێوه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ هه‌ر جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنێك پێوه‌ی وه‌ك مامەڵەکردنە بە خۆڵ و ئاینی ئیسلام بە دروستی نازانێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP