هەرێم نیوز
ترەمپ ڕایگەیاند کە هیچ ناڕەزایەتییەکی نییە بەرامبەر بە کڕینی نەوتی ئێرانی لەلایەن چینەوە و هیواشی دەربڕی کە ئەوانیش نەوتی ئەمریکاش بکڕن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروز نووسیویەتی، چین ئێستا دەتوانێت نەوت لە ئێران بکڕێت، هیوادارم نەوتێکی زۆر لە ئەمریکاش بکڕن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “شانازییەکی گەورە بوو بۆ من کە ئەمەم بەدیهێنا”.
دوای شەڕ، ئەمریکا لە چوارچێوەی هەڵمەتی زۆرترین فشاری خۆی بۆ سەر ئێران، سزای بەسەر کڕینی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە سەپاند.