دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

د.شاخەوان عەبدوڵا: بەشێک لەسەرکردەکانی عێراق هاوڕان لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم

هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "لە کۆبونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت باس لە خەرجکردنی مووچە بۆ هەرێم کرا و بەشێک لە سەرکردەکانیش هاوڕابوون". 
د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "کۆبونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بو ، بەڵام بۆ من بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەهەموو پرسێک گرنگ تر بوو".

باسی لەوەکرد: "بۆیە بەڕوونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرج نەکردنی موووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و باسمان لەوە کرد راستە ناونیشانی کۆبونەوەکە تایبەتە بەهێرەشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و مەترسییەکانی لەسەر عێراق بەڵام بابەتی سەرف نەکردنی مووچەو برسی کردنی زیاد لە یەک ملیون مووچە خۆری هەرێمیش دەبیت ئەولیەوت بێت بەلای هەموو لایەکەوە".

دووپاتی کردەوە: "هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت ، چونکە مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزارو نیگەرانن لەبڕینی مووچەکانیان ، بەسوپاسەوە هەندێک لەسەرکردەکان هاورابون لەسەر ئەو بابەتە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هەر ئەمشەو کۆبونەوەیەکی دیکەشمان هەبو لەسەر پرسی مووچە بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و سبەینیش هەوڵەکانمان لەرووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP