دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆکی کۆمار و سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی موچه‌ كۆبونه‌وه‌

هەرێم نیوز

سەرۆک کۆماری عێراق له‌ بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی كرد جەختی کردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەم پرسە مرۆییە بەپێی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، هەروەها تیشکی خستە سەر پابەندبونی سەرۆکایەتی کۆمار بە جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبون بە بڕگەکانی و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک کۆمار د. لەتیف ڕەشید، پێشوازی لە جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی کرد لە بەغدا.

لە دیدارەکەدا باسیان لە پتەوکردنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کرد کە زامنی چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکیەکانە.

سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەم پرسە مرۆییە بە پێی دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کردەوە.

هەروەها تیشکی خستە سەر کارەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی دەستوور و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری.

هەر لەو دیدارەدا، جاسم محەمەد جەختی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دادگای فیدراڵی بەپێی دەستوور و یاسا و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی خەڵک و پتەوکردنی یەکێتی نیشتمانی کردەوە.

دووپاتیشیکردەوە کە دەبێت قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا چارەسەر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP