هەرێم نیوز
قائمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند، لەئەنجامدا دەسگیرا بەسەر ٥٠ کیلۆ گۆشتی نەشیاو برێکی زۆری خۆراکی ماوە بەسەرچوو سەرجەمی تەلەف کراو.
قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٦/۱۱ لێژنە هـاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە بەهاوبەشی سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی بەشداربوو سەردانی چەند شوێنکارێکی جیاوازیان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتیان و
پێدانی ڕێنمایی بە پیشەوەران و دەست بەسەرداگرتنی خۆراکی ماوە بەسەرچوو.
باسی لەوەشکرد، لەئەنجامدا دەسگیرا بەسەر ٥٠ کیلۆ گۆشتی نەشیاو برێکی زۆری خۆراکی ماوە بەسەرچوو سەرجەمی تەلەف کراو، ڕێکاری پێویست گیرایە بەر بەرامبەر سەرپێچیکاران .
گووتی، بەهیوای پابەند بوونی سەرجەم شوێنکارەکان لەپێناو پاراستنی تەندرووستی هاوڵاتیان، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی ٠٧٧٠٨٥٩٣٠٠٠.