هەرێم نیوز
لە زۆرێک پێگەو ماڵپەڕە ناودارەکانی جیھان، رۆژانە ڕۆشنایی دەخەنەسەر پێگەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پرسی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوین دا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی HuffPost Greece یۆنانی، سەبارەت بە نەخشەرێگای ئاشتی لە تورکیادا، کە پێگەکە بە قووڵی شرۆڤەی بۆ پرسەکە کردووە، رۆشنایی خستووەتە سەر ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، کە لە ئێستادا پەکەکە خۆی ھەڵوەشاندووەتەوە و لە تورکیاشدا رێکارەکان بۆ سەرخستنی ئاشتی بەردەوامی ھەیە.
پێگەکە نووسیویەتی: کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وەک سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و دیپلۆماسی لە رۆژھەڵاتی ناویندا، کاریگەری گەورەی لە پرسی ئاشتی لە تورکیا ھەبووەو لە رۆژھەڵاتی ناوین ھەیەتی.