دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دوو کەس بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران

هەرێم نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوو کەس پارەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوەو ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە، بەم هۆیەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بەبوونی پارەی تەزویر لە مارکێتێکدا دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوه لە ڕووداوەکەو دوای گەیشتن بە ئەنجام.

باسی لەوەشکرد، دوو تۆمەتبار بە ناوەکان (ع.ح.ع) لەدایک بووی ساڵی 2008 (ع.ف.س) لەدایک بووی ساڵی 1995 دەستگیرکران، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوەو ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە.

ئاشکراشی کرد، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر 1,125,000 یەک ملیۆن و دوو سەد بیست پێنج هەزار دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری و 700$ حەوت سەد دۆلاری ئەمریکی لە جۆری 100 دۆلاری.

گووتی، بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی 281 له یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP