دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ساڵی 2024 ئێران لایکەم 124 هاوڵاتی کوردی لەسێدارەداوا و 41 کۆڵبەریشی کوشتووە

هەرێم نیوز

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 2024 سەرکوتکردنی سیستماتیکی مافە مەدەنی و سیاسییەکانی هاووڵاتیانی کورد چڕتر بووەتەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بووە لە گرتن و سێدارەدان و سەرکوتکردنی چالاکوانان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێران لە ساڵی 2024دا لانیکەم 124 هاووڵاتیی کوردی لە سێدارە داوە.  هانا لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی ئەم ژمارەیەی لەسێدارەدان تەنها ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە ڕێکخراوەکە توانیویەتی تۆماری بکات، و ژمارەی ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاترە.

جگە لەم لەسێدارەدانانە، لە ساڵی 2024دا، چوار بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە هەلومەرجێکی ناڕوون گیانیان لەدەست داوە و کاربەدەستانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانیان نەخستووەتەڕوو.

هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ساڵی 2024 لانیکەم 41 کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەست داوە و 216 کەسی دیکەش بریندار بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP