هەرێم نیوز
هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشدا لە چیای قەرەچووغ، 18 پێگە و 7 تونێلی داعشیان خاپوور کرد.
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دەزگاکە بە هەماهەنگیی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی قەرەچووغ ئەنجام دا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 18 پێگە و 4 تونێلی داعش خاپوور کران.
لە راگەیاندراوەکەشداهاتوە، هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کەرستەی سەربازیی و ئێسکوپروسکی چەندین چەکداری داعش دۆزرانەوە.