دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەلی حەمەساڵح دەرچوو

هەرێم نیوز

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان و بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست فەرمانی گرتنی بۆدەرچوو.

ئەو پەرلەمانتارە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، ١٥ ڕۆژە  دادوەرێک بەناوی  زریان حەسیب- لە دوکان- سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوم! لەسەر ئەوەی سکاڵام لەسەرەو دژی دانانی کامێرای تیژڕەوی بوم بە کۆمپانیا! لەکاتێکدا کاری کۆمپانیا ١٠٠٪ 
نایاسایە.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی نوسیوە، ئاگادارنین من پارێزبەندیم هەیە!!

عەلی حەمە ساڵح، بەتەوسیشەوە نوسیویەتی، بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە باشماخ و پەروێزخان، وەرگرتنی سەرانە لە بازگەکان، بردنی زەوی سلێمانی، ١٥ ڕۆژە  فەرمانی گرتنم لە سلێمانی- دوکان بۆ دەرچوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هەمان کۆمپانیای کامێراکانی تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت، سکاڵایەکی لە عەلی حەمەساڵح بردەوە، بەتاوانی ناوزڕاندنی کۆمپانیاکەو دروستکردنی مەترسی لەسەر کۆمپانیاکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP