دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

حەماس ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی رادەست بكات

هەرێم نیوز  

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حـ.ـەماس ڕایگەیاند، بزووتنەوەکە ئامادەیی خۆی نیشانداوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی 4 بارمتەی ئیسرائیلی رادەست بكات

سێشەممە 18ـی 2ی 2025، خەلیل حەییە، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حـ.ـەماس ، وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، بڕیاریان داوە ڕۆژی پێنجشەممە، تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەست بکەن. گوتیشی: لە بەرانبەردا دەبێت ئیسرائیلیش ڕۆژی شەممە ژمارەیەک زیندانی فەڵەستینی رادەست بكات

جەختی لەوەش کردەوە، حـ.ـەماس لەگەڵ نێوەندگیرەکان؛ قەتەر و میسر، کار دەکات بۆ ئەوەی ئیسرائیل پابەند بکات بەو خاڵانەی کە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا هاتبوو.

خەلیل حەییە، ئاماژەی بەوەش کرد، بزووتنەوەکە، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، ئامادەیە ڕۆژی شەممەی داهاتوو شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات.

وتیشی، دەبێت ئیسرائیل پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکە و ژمارەیەک زیندانیی فەڵەستینی ئازاد بکات. 

لای خۆیەوە ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە حـ.ـەماس ئامادەی ڕادەستکردنی تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلییە لە ڕۆژی پێنجشەممە و، هەروەها ئازادکردنی شەش بارمتەش لە ڕۆژی شەممە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حـ.ـەماس  و ئیسڕائیل هێشتا دەستییان نەکردووە بە گفتوگۆکان بۆ قۆناغی دووەم کە قورستترە، لە قۆناغی دووەمدا حـ.ـەماس دەیان بارمتەی دیکەی ئیسڕائیلی ئازاد دەکات لە بەرامبەر ئاگربەستێکی هەمیشەیی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسڕائیلدا لە غەززە.

ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن حـ.ـەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی سەدان زیندانی فەلەستینییەکان بووە لەلایەن ئیسڕائیلەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP