هەرێم نیوز
ترەمپ لەسەر پچڕانی کارەبای ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەمە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال ڕیتویت کردەوە، کە سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ دۆخی پچڕانی کارەبا لە ئێران ڕاکێشاوە.
ئەو پۆستە لە لایەن نووسەری ئەمریکی، ئاشلی ڕیندسبێرگەوە بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی پچڕانی کارەبای ئێرانی نیشانداوە، کە لە ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزەوە وەرگیراوە.
ڕیندسبێرگ لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "ڕژێمەکان بەم شێوەیە دەڕۆن".
لە چەند مانگی ڕابردوودا، زیادبوونی پچڕانی کارەبا لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران، ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی پەکخستووە و کێشەی جیدی لە کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکاندا دروست کردووە.
ئەم قەیرانە وزەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان، ناڕەزایی گشتیی لە سەرانسەری وڵاتدا پەرەپێداوە.