هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵا ڕایگەیاند، پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دابەش دەکرێت.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین پاداشتەکانیان لەڕێگەی بانکەکانەوە وەربگرن.
دەشڵێت، هەر کارمەندێکى کۆمسیۆن لەکاتى سەردانیکردنى ئەو شوێنەى بۆى دیاریکراوە پێویستە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆى ببات: ـ کارتی بایۆمتری دەنگدان (سەردانی ناوەندی تۆمارکردنەکەت بکە بۆ وەرگرتنەوەی).
ـ کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی.
هەروەها دەڵێت، لەکاتی بوونی پشووی فەرمی، ڕۆژو بەرواری دابەشکردنی پاداشتەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و دەکەوێتە ڕۆژانی دواتر.
کۆمسیۆن راشیگەیاند، جگە لە خشتەکان دەتوانیت بۆ زانینی بڕی پاداشت و ناوی ئەو بانکەی پارەکەی لێوەردەگریت .