هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق دهرفهتێكی باشی لهپێشه بۆ ئهوهی ببێته ناوهندێكی گرنگی بازرگانی، دهشڵێت، سهقامگیریی عێراق به ههولێر حكومهتی عێراق و ههرێمی كوردستان تهواودهبێت، "سهقامگیریی عێراق به سهقامگیریی خۆمان دهزانین".
ئەمڕۆشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند : "لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بەوە هەیە سەقامگیریی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە." راشیگەیاند: " بە تەواوی پشتیوانی پڕۆژەی پەرەپێدان دەکەین."
وتیشی "عێراق دەتوانێت پردێک بۆ دیالۆگ نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێی وایە، عێراق دەرفەتێکی باشی لەپێشە تاوەکو ببێتە ناوەندێکی "گرنگیی بازرگانی" و ئاماژەی بەوەشکرد: "فرەچەشنی کۆمەڵگەی عێراق سەرچاوەیەکی بەهێزی عێراقە."
ئاماژەی بەوەشدا "سەرەڕای ئاڵنگارییەکان بە هەوڵی هەمووان، عێراق دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چالاکییەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی (گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا) دەستیپێکرد، ناونیشانی کۆنفرانسەکە (پەیوەندی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی)ـیە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنفرانسەکە ئامادەن.
لە حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا، باس لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە دەکرێت، لەگەڵ پرسی ئابووری و نەوت، بۆ قسە کردن لەسەر ئەو بابەتانەش، 100 کەسایەتی دیار لە عێراق و جیهان بەشداریی دەکەن.