دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، هەردوو شاندی دانوستانکاری، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کۆردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.

ئەوەش هاتووە، لەبارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی وەفدی دانوستاندکاری هەردوولا خرایەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا .

جەختیشیکردەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەفدی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP